بهغدا-اهع
وەزیری ناوخۆ عوسمان ئەلغانمی ،ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند کە پلانی ئەمنی بە ئاسانی بەڕێوەدەبرێت و هەمووان پابەندن بە بێدەنگی هەڵبژاردنەوە.
ئەلغانمی بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (اەع) ی ڕاگەیاند: "هەڵبژاتدنی پێشوەختە کەرنەڤاڵێکی نوێی هەڵبژاردنە و هیوادارین هەموو عێراقییەکان بە فراوانی بەشداری بکەن و پابەند بن بە هەڵبژاردنی کەسێک کە دادپەروەرانە و نەتەوەیی و پیشەیی بێت".
وتیشی:"پێویستی بە هەڵوێستی جدی هاوڵاتیان بۆ دروستکردنی حکومەتێکی نەتەوەیی کە نوێنەرایەتی هەمووی بکات و وڵات ببەزێنێت بۆ سەلامەتی".
ئەلغانمی، وتیشی:"ئێمە ئاراستەمان کراوە بۆ کردنەوەی ڕێگاکان و دابینکردنی میکانیزمی پێویست بۆ گواستنەوەی دەنگدەران لە سامەڕا، تا ئێستا هیچ پێشێلکارییەک تۆمار نەکراوە و هەڵبژاردنەکان بە نەرمی بەڕێوە دەچێت و هەمووان بە بێدەنگیی هەڵبژاردنەوە سنوردارن".