ڕاوێژكارى كازمى:حكومه‌ت ڕێوشوێنى چڕى ئه‌منى گرتۆته‌به‌ر بۆ پاراستنى ده‌نگى ده‌نگده‌ران

سیاسی
  • 10-10-2021, 10:45
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    موهه‌نه‌د نه‌عیم ڕاوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى هه‌ڵبژاردنه‌كان،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،حكومه‌ت ڕێوشوێنى چڕى ئه‌منى گرتۆته‌به‌ر،ئه‌مه‌یش یه‌كێكه‌ له‌پلانه‌ جه‌نگییه‌كان بۆ پاراستنى ده‌نگى ده‌نگده‌ران،دووپاتیشیكرده‌وه‌ ئه‌و پلانه‌ى له‌ده‌نگدانى تایبه‌ت جێبه‌جێكرا به‌ته‌واوه‌تى سه‌ركه‌وتووبووو،ئاماژه‌یشیدا،هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌باشى به‌ڕێوه‌ده‌چن.
    نه‌عیم به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیارێكى سیاسى به‌رجه‌سته‌ ده‌كات به‌ته‌واوى ویژانى گه‌ل،بۆیه‌ ده‌رئه‌نجام ده‌بێت ئه‌م خواسته‌ به‌شێوه‌یه‌كى دروست بپارێزرێت".
    وتیشى"ڕێوشوێنێكى ئه‌منى چڕ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ گیراوه‌ته‌به‌ر،ئه‌مه‌یش یه‌كێكه‌ له‌پلانه‌ جه‌نگییه‌كان بۆ پاراستنى ده‌نگى ده‌نگده‌ران"،ئاماژه‌یشیدا"ئه‌و پلانه‌ى له‌ده‌نگدانى تایبه‌ت جێبه‌جێكرا به‌ته‌واوه‌تى سه‌ركه‌وتوو بووه‌ وهیچ پێشێلكارییه‌ك تاوه‌كو ئێستا له‌پلانى ئه‌منى تۆمار نه‌كراوه‌".
    وتیشى"هه‌ندێك له‌وێستگه‌كان تووشى گرفتى هه‌ندێك له‌ئامێره‌كان بوونه‌،وهه‌وڵى چاككردنى ده‌درێت ئه‌ویش به‌هۆى قه‌ره‌باڵغى ناوه‌نده‌كان،وهه‌روه‌ها هه‌ندێك پێشێلكاریش هه‌ن".دووپاتیشیكرده‌وه‌"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هه‌ندێك كه‌سیان ده‌ستگیركرد كه‌بانگه‌شه‌یان له‌نێو ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان كردووه‌ له‌سه‌ڵاحه‌دین ومیسان،دادگایش هاوكاره‌ بۆ ده‌ركردنى فه‌رمانى ده‌ستگیركردن".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌باشى به‌ڕێوه‌ده‌چن،وڕێژه‌ى به‌شداریكردن باشه‌"،پێشبینیشى كرد له‌ساته‌كانى داهاتوو ڕێژه‌كه‌ به‌رز ببێته‌وه‌".
    شایه‌نى باسه‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران له‌یه‌كێك له‌ناوه‌نده‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌به‌غدا ده‌نگى خۆیدا.