به‌غدا-اه‌ع
لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ڕایگه‌یاند مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران له‌میان سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ باره‌گاى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ژماره‌یه‌ك ڕاسپارده‌ى ده‌ركرد.
ڕه‌سوڵ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كه‌م كه‌س بوو ئه‌مڕۆ له‌كاتى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاكانى ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان ده‌نگى خۆیدا"،ڕوونیشیكرده‌وه"كازمى دواى ده‌نگدان سه‌ردانى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان كرد بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ورده‌كارى پرۆسه‌ى ده‌نگدانى گشتى"
وتیشى"ڕاسپارده‌كانى بریتی بوون له‌وه‌ى هێزه چه‌كداره‌كان بێلایه‌ن بن"،دووپاتیشیكرده‌وه"كازمى ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتى پلانى دهستهبهكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات وڕێنمایشیدا پارێزگارى ته‌واو بۆ ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان ده‌سته‌به‌ر بكرێت".
ڕایشیگه‌یاند"كازمى له‌كاتى ده‌نگدان هانى هاوڵاتیانیدا به‌شدارى له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن".
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،سه‌ردانى باره‌گاى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان كرد وسه‌رپه‌رشتى ئاسایشى هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد وله‌گه‌ڵ لیژنه‌ى باڵاى ئاسایشى هه‌ڵبژاردنه‌كانیش كۆبووه‌وه.