به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئەمنی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕایگه‌یاند، شكستیان به‌هه‌وڵی هاورده‌كردنی بڕی حه‌پی هۆشبه‌ر له‌خاكی سوریاوه بۆ ناو خاكی عێراق هێناوه.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئەمنی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:" له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری وردی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی، كه هه‌وڵی هێنانی بڕێكی حه‌پی هۆشبه‌ر له‌خاكی سوریاوه بۆ ناو خاكی عێراق هه‌بو، توانرا له‌بۆسه‌یه‌كدا له گوندی جاسمی سه‌ر به ناحیه‌ی ڕه‌بیعه كه نزیك هێڵی سنوری نێوان هه‌ردو وڵاته، هێزێكی تایبه‌تی فه‌وجی 2ی لیوای 71ی پیاده‌ی فیرقه‌ی 15 و له‌ڕێگه‌ی كامێرای چاودێریه‌وه شكست به‌و هه‌وڵه بهێندرێت.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه حهپهكهكانی هه‌ڵگرتبو، به‌ره‌و خاكی سوریا هه‌ڵاتوه و له‌ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه ده‌كرێت كه بڕی سه‌د و هه‌شت هه‌زار حه‌بی هۆشبه‌ری پێبو.