‎پارێزگاری هەولێر::داخستنی سەرجەم مۆڵ و بازاڕەکان لە رۆژی دەنگدانی گشتی

سیاسی
  • 9-10-2021, 21:34
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو ،ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، لە ڕۆژی هەڵبژاردنی گشتی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەماندا مۆڵ و بازاڕەکان دادەخرێت، کە بریارە ڕۆژی یەکشەممە دەستپێدەکات.
    خۆشناو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) چاودێری کردووە رایگەیاند:"بەپێی ڕێنمایی و هەماهەنگی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، مۆڵ و بازاڕەکان لە ڕۆژی دەنگدانی گشتیدا دادەخرێن" .
    وتیشی:"هاتووچۆی هاوڵاتیان لە نێوان پارێزگاکان کراوە دەبێت، داخستنی بازاڕ و مۆڵەکان بڕیاری کۆمسیۆنە نەک بڕیارەکانی حکومەتی هەرێم".
    ئاماژەی بەوەکرد:"لیژنەی ئەمنی پارێزگا و لیژنەی ئەمنی پارێزگاکە هەموو پلانێکیان بۆ پاراستنی هەڵبژاردنەکان داڕشتووە" و وتیشی:"ئاسایش و سەلامەتی هاوڵاتیان بۆ ئێمە گرنگە و ئێمە دەیانپارێزین".