بهغدا-اهع
لیژنەی باڵای ئاسایش بۆ هەڵبژاردنەکان ،ئەمڕۆ شەممە ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی گۆڕینی کارمەندانی ئاسایش و شوێنی تەرخانکراو بۆ کۆکردنەوەی سەندوقەکانی دەنگدان بڵاوکردەوە، هاوکات باس لە تەواوبوونی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سبەینێ کرد.
عەمید غالب ئەلعەتییە، وتەبێژی لیژنەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) راگەیاند:"ئەو هەواڵانەی کە باس لە گۆڕینی کارمەندانی ئاسایش و شوێنی کۆکردنەوەی سندوقەکان دەکرێت، ناڕاستە" و وتیشی"لیژنەی ئەمنی چەندین مانگە کاری کردووە بۆ ئامادەکردنی لۆجستی بۆ عەمبارەکان و دانانی کامێرا".
ئاماژەی بەوەکرد"هەروەها پاراستنیان بە ئاسایش و هەڵبژاردنی شوێنە گونجاوەکان کە لە دەستێوەردانی چەتەکان یان تیرۆریزم پارێزراون".
وتیشی:"چەند مانگێک پێش ئێستا چەند شوێنێک هەبوون کە پارێزراو نەبوون و لەو کاتەدا گۆڕانکاریان بەسەردا هاتووە".