یه‌كه‌م دیدارى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و تالیبان

جیهانی
  • 9-10-2021, 14:56
  • +A -A

    به‌دواداچون-اه‌ع


    وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، شاندێکی دانوستانکار لە ئەمڕۆ شەممەوە لە دەوحەی قەتەر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای تاڵیبان کۆدەبێتەوە، لە یەکەم گفتوگۆی روبەڕودا لە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و بیانی لە ئەفغانستان لە کۆتایی مانگی ئابی ئەمساڵدا، پرسی پێکهێنانی حکومەتێکی فراوان لە کابوڵ هەروەها رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و ژنان لەسەر مێزی گفتوگۆ دەبن.
    وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندوە، ئەمڕۆ شەممە وڵاتەکەی پلانی ئەوە هەیە یەکەم گفتوگۆی ڕوبەڕو لەگەڵ تاڵیبان ئەنجام بدات، لەوەتەی لە ئەفغانستان کشاونەتەوە، شاندەکە ئەمڕۆ و سبەینێ لە شاری دەوحەی قەتەر لەگەڵ گەورە بەرپرسانی تاڵیبان کۆدەبێتەوە.
    لەوکاتەوەی کە بزوتنەوەی تاڵیبان لە مانگی (ئاب/8)دا کابوڵی کۆنتڕۆڵکردوە، ئەمریکا کەناڵەکانی پەیوەندی لەگەڵ تاڵیباندا بەداخراوی هێشتوەتەوە، بەڵام ئەوە یەکەم کۆبونەوەی ڕوبەڕو دەبێت لەنێوان واشنتن و بەرپرسانی تاڵیباندا، بەرپرسەکەی ئەمریکا وتویەتی، "فشار دەخەینە سەر تاڵیبان بۆ ڕێزگرتن لە مافی هەمو ئەفغانییەکان بە ژنان و کچانەوە لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر بە پشتیوانی فراوان".