عێراق و ئۆكرانیا تەئكید لەسەر پێشخستنی پەیوەندی بازرگانی نێوانیان دەكەنەوە

  • 22-02-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع وەزارەتی بازرگانی ئەمرۆ پێنج شەممە، لەگەڵ فیكتۆر نیوباس باڵیۆزی ئۆكرانیا لە عێراق تاوتوێی چالاككردنی ئاڵوگۆری بازرگانی و بەردەوامیدان بە پێشخستنی پەوەندی بازرگانی و ئابوری نێوانیان كرد. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع) نێردراوە، وەزارەتی بازرگانی رایگەیاند: هاشم محەمەد حاتەم بەرێوەبەری گشتی پێشانگا و خزمەتگوزارییە بازرگانییەكان لەگەڵ باڵیۆزی ئۆكرانیا لە عێراق كۆبویەوە، لەكۆبونەوەكەدا تاوتوێی چالاككردنی ئاڵوگۆری بازرگانی و بەردەوامیدان بە پێشخستنی پەوەندی بازرگانی و ئابوری نێوانیان كرا بە تایبەت لە ئێستادا كە عێراق هەوڵی ئاوەدانكردنەوە بە پشتیوانی نێودەوڵەتی دەدات دوای بەستنی كۆنگرەی كوەیت تایبەت بە كۆمەكبەخشان. هەر لەبەیاننامەكەدا تەئكیدكرایەوە لەسەر گرنگی هەڵسوكەوتكردن لەگەڵ كۆمپانیا ئرۆكۆانییەكان كە خوازیارن لە عێراق وەبەرهێنان بكەن بە شێوەیەكی راستەوخۆ و هەناردەكردنی بەرهەمەكانیان لە بواری ئاوەدانكردنەوەدا، ئاماژە بەوەشكرا كە عێراق و ئۆكرانیا پەیوەندی گەورەیان هەیە و ژمارەیەكی زۆری قوتابیانی عێراقیش لە ئۆكرانیان لەگەڵ ئەوانەی كۆمپانیایان هەیە لەو وڵاتە كاردەكەن.