بهغدا-اهع
ئەنجومەنی باڵای دادوەری ڕۆژی شەممە ڕێگە بەدادگاکانی لێکۆڵینەوەی پارێزگاکان داوە بۆ گوێگرتن لەسکاڵای هەڵبژاردن.
لە راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی ناوبراو کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"ئەنجومەنی باڵای دادوەری بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆکی ئەنجومەنەکە، بڕیاریدا ڕێگە بەدادگاکانی لێکۆڵینەوە لەسەرجەمی پارێزگاکانی وڵات بدرێت لەوانە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی عێراق کەپێکهاتبوون لەدادوەری و ئەندامێکی داواکاری گشتی بۆ وەرگرتنی سکاڵاو هەواڵ لەلیژنە ئەمنییەکانی ئەو پارێزگایانە سەبارەت بەتاوان و ناڕێکی لە رۆژی دەنگدانی گشتی دا".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"ئەو لیژنانە لەژێر چاودێری لیژنەیەکی ناوەندی لە هەر پارێزگایەک بە سەرۆکایەتی سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوە و ئەندامێتی دوو جێگرەکەی و داواکاری گشتی لە ناوچەکەو دادگای تەمیز بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری".
وتیشی:"ئەو پێوەرە گیراوە بۆ مسۆگەرکردنی نەزاهەی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە 10ی تشرینی یەکەم".