ئاسایشى هه‌ڵبژاردن:بۆ سبه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ نیه‌

ناوخۆ
  • 9-10-2021, 16:02
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیژنەی باڵای ئاسایش بۆ هەڵبژاردنەکان ،ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند کە ڕۆژی یەکشەممە قەدەغەی هاتووچۆ نییە، هاوکات تێبینی ئەوە دەکات کە هەموو کەرتە ئەمنییەکان ئامادەن پرۆسەی هەڵبژاردن بپارێزن.
    فەریق روکن عەبدولئەمیر شەمری سەرۆکی لیژنەی باڵای ئاسایشی هەڵبژاردنەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) ئامادەیبوو، رایگەیاند:"لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکاندا باس لە ئامادەکارییەکان کراوە" 
    وتیشی:"هەموو هێزە ئەمنییەکان ئامادەن پرۆسەی هەڵبژاردن لە وڵاتدا مسۆگەر بکەن".
    ڕاشیگەیاند"سبەی قەدەغەی هاتووچۆ نییە".