بهغدا-اهع
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ،ئەمڕۆ شەممە ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ ڕۆژی دەنگدان ڕاگەیاند .
دادوەر جلیل عەدنان، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) ئامادەیبوو، رایگەیاند:"کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە ئامادەباشییەکی تەواودایە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ڕۆژی یەکشەممە".
وتیشی:"ژینگەیەکی ئارام لە دەنگدانی گشتی بەدی دێت" .
هەر لەو کۆنفرانسەدا، فەریق روکن عەبدولئەمیر ئەلشەمری، سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی هەڵبژاردنەکان وتی:"ئامادەکارییەکان بۆ پرسە ئەمنییەکان لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تاوتوێ کراوە".
وتیشی:"هەموو هێزە ئەمنییەکان ئامادەن پرۆسەی هەڵبژاردن لە وڵاتدا مسۆگەر بکەن"
ئاماژەی بەوەکرد"بڕیار دراوە بۆ ئاسانکاری بۆ پرۆسەی دەنگدان سبەینێ، هێزە ئەمنییەکان هەموو ڕێکارەکانیان تەواو کردووە و کەرتی ئەمنی زیاتریان ڕەوانەی چەند پارێزگایەک کردووە".