به‌غدا-اه‌ع
موقتەدا سەدر سەرۆکی ره‌وتى سەدر، سوپاسی مه‌رجه‌عیه‌تى ئایینی و هێزە ئەمنییەکان و مستەفا كازمى سەرۆک وەزیران و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان کرد بۆ تەواوکردنی دەنگدانی تایبەت.
سەدر لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع) چاودێرى كردووه رایگه‌یاند:"سوپاس بۆ مه‌رجه‌عیه‌تى ئاینى و هێزە ئەمنییەکان،و کازمی و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بۆ تەواوکردنی كه‌رنه‌ڤاڵى هه‌ڵبژاردن(ده‌نگدانى تایبه‌ت) به جوانترین شێوه".
وتیشى"ئێمە هەڵوێستەکانیان لەبیر ناکەین، ئێمە لە خزمەتی ئەواندا دەبین، چونکە ئەوان لایەنگری چاکسازی بوون".