به‌غدا-اه‌ع
حسێن هنداوى راوێژکارى مستەفا کازمى بۆ کاروبارى هەڵبژاردن ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى رایگەیاند، کازمى فەرمانیکردووە بە لێپێچینەوە و سزادانى هەر کەسێک کە هەوڵیدابێت لەدەنگدانى تایبەت دەسەڵاتى خۆى بەکاربهێنێت بۆ فشارکردن لە دەنگدەران.
هنداوى بەئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) راگەیاند:"مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران فەرمانیکردووە بە لێپێچینەوە و سزادانى هەر کەسێک کە هەوڵیدابێت لەدەنگدانى تایبەت دەسەڵاتى خۆى بەکاربهێنێت بۆ فشارکردن لە دەنگدەران"،ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد" رێژەى بەشدارى لەدەنگدانى تایبەت بەرز بووە".
وتیشى" سزا چاوەڕوانى سەرجەم ئەو کەسانە دەکات کە هەوڵى ئەنجامدانى پێشێلکارییان دابێت".