بهغدا-اهع
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی،سندووقەکانی دەنگدانی تایبەت لەسەرانسەری عێراق داخران،کەدەزگا ئەمنییەکان(جگە لەحەشدی شەعبی)وگیراوەکان،وئاوارەکانی گرتەوە،لەچوارچێوەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان.
ناوەندەکانی دەنگدان،ئەمڕۆ هەینی، لەکاتژمێر حەوت بەکاتی بەغدا دەرگاکانی کردەوە لەیەکەم هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان لەوڵاتدا لەساڵی 2003ەوە.
دەنگدانی تایبەت کارمەندانی دەزگا ئەمنی وگیراو وئاوارەکان دەگرێتەوە،کەچی دەنگدانی گشتی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو لەسەرانسەری عێراق بەڕێوەدەچێت وتیایدا3249پاڵێوراو و21هاوپەیمانی و109 پارت ڕکابەری دەکەن.
ژمارەی دەنگدەرانی سەربازی ملیۆنێک وحەفتا وپێنج هەزار و727 دەنگدەرە،کەچی دەنگدان لە595ناوەندی دەنگدان ئەنجامدرا کە2548 وێستگە لەخۆدەگرێت دابەش کراوەتە نێو پارێزگاکان.
کەچی ژمارەی ئاوارەکان کەمافی دەنگدانیان هەیە گەیشتۆتە 120126ئاوارە لە86ناوەندی هەڵبژاردن،هەروەها ژمارەی گیراوەکان کەمافی بەشداریکردن لەدەنگدانیان هەیە زیاتر لە600 گیراوە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان،ئەمڕۆ هەینی،ڕایگەیاند زیاتر لە435 هەزار دەنگدەر تاوەکو پاشنیوەڕۆ بەشداری دەنگدانی تایبەتیان کردووە.