بهغدا-اهع
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ،ئهمڕۆ هەینی بۆ دیاریکردنی وێستگەکانی ژماردن وجیاکردنەوەی دەستی دەنگدانی تایبەت بە پارێزگای بەغدا، کێشانی ئەنجامدا
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسى كۆمسیۆن کە پەیامنێرێکی ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اهع) ئامادەیبوو، وتی:"ئامانج لە کێشانی دیاریکردنی وێستگەکانی ژماردن و جیاكردنهوهى دەستی دەنگدانی تایبەت ئەوەیە کە جەخت لەسەر دروستی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و داتا بە ئەلکترۆنی بکرێت".
وتیشی:"لیژنەیەکی تەکنیکی ناوەندی پێکهێنراوە بۆ ئەنجامدانی تیروپشکی ناوەندی ژماردن و جیاكردنهوهى دەستی".
ئاماژهى بهوهكرد:"ئێمە لە ماوەی ڕۆژی دەنگدانی تایبەتدا 12 بەشی تیرۆپشك ئەنجام دەدەین بۆ دیاریکردنی وێستگەکانی ژماردن و جیاكردنهوهى دەستی".