بهغدا-اهع
نوسینگەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بهرهى ڕەسافەی بەغدا، ئهمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، تا کاتژمێر 4ی ئێوارە هیچ کێشەیەک لە ئامێرەکانی دەنگدان و سەلماندن لە دەنگدانی تایبەتدا تۆمار نەکراوە.
فەلاح خابت، بەڕێوەبەری زانیاری فەرمانگەی هەڵبژاردنەکانی بەغدا- رەسافە، به كهناڵى عێراقیهى ئهخبارى راگهیاند كه ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) چاودێریكردووه :"49 ناوەند و 281 بنکەی دەنگدانی تایبەت لە بەرەی ڕەسافە هەبوو، ئێوارەی ئەمڕۆ تا کاتژمێر 4ى ئێوارە هیچ گرفتێک لەگەڵ بنکەکانی دەنگدان و له ئامێرهكانیش نهبووه".
ئەو وتی "پەنجەمۆری کۆن و ئامێری سەلماندنی رێوشوێنەکە بە تایبەتی بەکارنەهێنراوە لەگەڵ ئامێری سەلماندنی نوێ".
ئاماژهى بهوهكرد"ئەو کەسانەی نەیانتوانیوە لە دەنگدانی تایبەتدا دەنگی خۆیان بدەن، لە ڕۆژی دەنگدانی گشتیدا ڕێگەیان پێدەدرێت دەنگ بدەن" .
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئهمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، کە تا نیوەى ڕۆژ زیاتر لە 435 هەزار دەنگدەر بەشداری دەنگدانی تایبەتیان كردووه".