بهغدا-اهع
لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق رایگەیاند، مستەفا کازمى بەشێوەیەکى چڕ و بەوردى چاودێرى پڕۆسەى دەنگدانى تایبەت دەکات.
رەسوڵ بەئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) راگەیاند، کازمى بەوردى چاودێرى وردەکارییەکانى تایبەت بە دەنگدانى تایبەت دەکات.
وتیشى "هێزى ئاسمانى بەشدارە لە پڕۆسەى پاراستنى دەنگدان و فڕۆکە ئاسمانى وڵات دەپارێزێت".
بنکەکانى دەنگدان کاتژمێر حەوتى سەرلەبەیانى ئەمڕۆ بەرووى دەنگدەرانى تایبەتدا کرانەوە لەسەرتاسەرى عێراق، پێش دوو رۆژ لە دەنگدانى گشتى.
لە سەرتاسەرى عێراق یەک ملیۆن و ٧٥ هەزار و ٧٢٧ کەس بەشداری پرۆسەی دەنگدانی تایبەت دەکەن کە کارتى بایۆمەترى دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە، ١٢٠ هەزار و ١٢٦ ئاوارەش ئەمڕۆ مافی دەنگدانیان هەیە، لە گرتووخانەکانیش ٦٧١ کەس مافی دەنگدانیان هەیە.