غه‌لاى:ئه‌مڕۆ ئه‌نجامى ده‌نگدانى تایبه‌ت ئاشكرا ناكرێت

ناوخۆ
  • 8-10-2021, 09:40
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    جومانه‌ غه‌لاى وته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى رایگه‌یاند،پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌کانی عیراق به‌رپاکرا، هه‌رله هیزه‌ئه‌منیه‌کان و ئاواره‌کان و به‌ندکراوان.
    غه‌لاى به‌ كه‌ناڵى عێراقى ئیخبارى
     راگه‌یاند كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه‌ :"له کاتژمیر 7ی سه‌رله به‌یانیه‌وه ده‌ستیپیکرد و ته‌نانه‌ت تیبینی ئه‌وه‌مانکرد له کاتژمیر شه‌شه‌وه هیزه‌ئه‌منیه‌کان له به‌رده‌م بنکه‌کاندا چاوه‌روانی ده‌ستپیکی پرۆسه‌که بوون".
    وتیشى پیشداریه‌کی باشکرا له پرۆسه‌که و به‌رده‌وامی هه‌یه تاکوئیستا هیچ پیشه‌لکاری روینه‌داوه، هیواداریم له رۆژی ده‌نگدانی گشتیش وه‌کو ئه‌مرۆ پیشوازی گه‌رم بکریت له پرۆسه‌که".
    رونیكرده‌وه‌ "هه‌رله یه‌که‌م هه‌نگاوه‌وه تاکو کۆتایی له ئه‌ستۆی لیژنه‌ی بالای ئه‌منی ده‌گریته ئه‌ستۆه، هه‌رله پاراستنی ده‌نگده‌ران و سنوقه‌کانی ده‌نگدان، جگه‌له‌وه تیبینی ئاماده‌بونی هیزه‌ئه‌منیه‌کانمان کرد له زالگه‌کان سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ دانگدانی تایبه‌تى به هیزه ئه‌منیه‌کان به‌ریوه ده‌چیت، حکومه‌ت سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و به‌ریوبه‌ریه‌تیه‌کانی راسپاردووه بۆ هاوکاری و پالپشتی له ئه‌رکه‌کانی کۆمسیۆن".
    باسى له‌وه‌شكرد"ئه‌مڕۆ ئه‌نجامى ده‌نگدانى تایبه‌ت ئاشكرا ناكرێت".