وه‌زيرى به‌رگرى بۆ سه‌ربازه‌كان:به‌ ئازادانه‌ ده‌نگ بده‌ن

ئەمنی
  • 8-10-2021, 13:20
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزیری بەرگری جومعه‌ عناد،ئه‌مڕۆ هەینی داوای له‌ شه‌ریازان و كارمه‌ندانى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى کرد بەئازادی دەنگ بدەن.
    فەرمانگەی راگه‌یاندنى وەزارەتی بەرگری لە بەیاننامەیەکدا کە ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"عیناد بۆ زانینى ره‌وشى هه‌ڵبژارجن سه‌ردانى بنکەکانی دەنگدانی كرد و زانیاری لەسەر بەرەوپێشچوونی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت درا"،وتیشى "بەئازادی دەنگى خۆتان بدەن".
    بنکەکانی دەنگدان ئه‌مڕۆ هەینی بۆ دەنگدانی تایبەت لە کاتژمێر 7ی بەیانیه‌وه‌ کرانەوە، به‌ کاتی بەغدا لە یەکەم هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە ساڵی 2003ەوە
    دەنگدانی تایبەت ئەندامانی دەزگا ئەمنییەکان و زیندانیان و ئاوارەکان لەخۆدەگرێت، لەکاتێکدا ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەنگدانی گشتی لەسەرتاسەری عێراق ئەنجامدەدرێت و تێیدا 3 هەزار و 249 کاندید و 21 هاوپەیمانی و 109 لایەنی ڕکابەری دەکەن.