وەزارەتی ناوخۆ میکانیزمی دابەشکردنی هێزە ئەمنیەکان بۆ ناوەندەکانی هەڵبژاردن ڕووندەکاتەوە

ئەمنی
  • 8-10-2021, 10:37
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتی ناوخۆ ،ئەمڕۆ هەینی میکانیزمی دابەشکردنی هێزە ئەمنییەکانی بۆ بنکەکانی دەنگدان ڕونکردەوە و جەختیکردەوە کە ڕیزی ئەندامان بەبەردەوامی لەبەردەم بنکەکانی دەنگداندا وەستاون بۆ ئەوەی دەنگی خۆیان بدەن.سەعد مەعن، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی و میدیاکانی وەزارەتی ناوخۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) راگەیاند:"دەنگدانی هێزە ئەمنیەکان لە بەغدا و پارێزگاکان لە کاتژمێر 7:00ی بەیانیەوە لەسەر ناوەندەکانی هەڵبژاردن کێبڕکێیەکی  نەتەوەییە دەستی پێکردووە"،رونیکردەوە"ملیۆنێک و 75 هەزار کارمەندی هێزە ئەمنیەکان بەشداری لە کەرنەڤاڵی دەنگدان دەکەن".
    وتیشی:"بەپێی لیستەکان رێوشوێنی رێکخستن هەیە و بەپێی سەرکردایەتی و بەشەکان، کە ناوەندێکی تێکەڵی هەیە بەپێی شوێنی جوگرافی، ناوەند هەیە تایبەت بە وەزارەتی ناوخۆ و ناوەندێکی تریش هەیە کە تایبەت بە وەزارەتی بەرگریە".
    ئاماژەی بەوەکرد"ژمارەی هێزە ئەمنییەکان لە نێوان چوار بەش یان زیاتر  دابەشکراون بۆ ئەوەی بچنە بنکەکانی دەنگدان و دۆخی ئەمنی بپارێزن و جموجوڵ و گواستنەوە رێکبخرێت".