به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه، رۆژی یه‌كشه‌ممه 10ی ئه‌م مانگه له ته‌واوی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان پشوی فه‌رمی ده‌بێت
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه، به‌بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چونی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ ھه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه بڕیاروایه رۆژی یه‌كشه‌ممه رۆژی 10ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2021 به‌ڕێوه‌بچێت، له ته‌واوی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان پشوی فه‌رمی ده‌بێت.
پێشتریش، ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌زامه‌ندی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان بڕیاردرا رۆژانی یه‌كشه‌ممه و دوشه‌ممه كه ده‌كاته رۆژانی 10 و 11ی ئه‌م مانگه بكرێته پشوی فه‌رمی، به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چونی رێكاره‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.