بەسرە – ا ه ع دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ پێنج شەممە، گەیشتە پارێزگای بەسرە بۆ بەدواداچوون سەبارەت بە رێوشوێنەكانی حكومەت لەسەرجەم بوارەكاندا. لای خۆیەوە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع) رایگەیاند: سەرۆك وەزیران گەیشتە پارێزگای بەسرە و لەلایەن پارێزگار و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرەوە پێشوازی لێكرا. وتیشی بریارە عەبادی كۆبونەوەیەكی هاوبەش لەگەڵ ئیدارەی بەسرە ئەنجامبدات بەمەبەستی لابردنی بەربەستەكانی بەردەم جێبەجێكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان، لەگەڵ وتوێژكردن سەبارەت بە رێوشوێنە ئەمنیەكان و ئەو ئۆپراسیۆنانەی كە هێزە هاوبەشەكان بۆ دەستگیركردنی داواكراوان و بارزگانانی ماددە هۆشبەرەكان ئەنجمیان داوە.