بهغدا-اهع
لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال هەڵبژاردەی نیشتمانى عێراق نەیتوانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و بەرامبەر لوبنان کەوتە داوی یەکسانبوونەوە.
لە یاریەکانی جەولەی سێیەمی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیا تایبەت بە سەرکەوتن بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەر هەڵبژاردەی نیشتمانى عێراق ڕووبەڕووی لوبنان بویەوە و یاریەکە بەبێ گۆڵ و بەیەکسان بوون کۆتایهات.
هەردوو هەڵبژاردە هەوڵیاندەدا تا گۆڵ تۆماربکەن و یاریەکە لەبەرژەوەندی خۆیان یەکلایبکەنەوە بەڵام هیچ لایەکیان سەرکەوتوو نەبوون لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵی یەکتر ویاریەکەیان بەبێ گۆڵ کۆتایهات.
هەڵبژاردەی نیشتمانى عێراق لە کۆمەڵەکەی خۆیدا لە کۆی سێ یاری تەنها خاوەنی دوو خاڵە و و لوبنانیش دوو خاڵی هەیە و لە پلەکانى چوارەم و پێنجەمی کۆمەڵەکەدان.
لە یاریەکی تری هەمان کۆمەڵەدا کۆریای باشوور سەرکەوتنێکی گرنگی بەرامبەر سوریا بەدەستهێنا و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یاریەکەی لێبردەوە بە حەوت خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندیدایە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات