بازرگانێكى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌3 كێلوگرام پێكهاته‌ى كریستاڵ ده‌ستگیركرا

ئەمنی
  • 7-10-2021, 18:01
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ده‌ستگیركردنى گه‌وره‌ بازرگانێكى مادده‌ى هۆشبه‌ره‌كان به‌3 كێلو گرام له‌پێكهاته‌ى كریستاڵ ڕاگه‌یاند.
    ده‌زگاكه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"هێزێك له‌ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى له‌به‌غدا هه‌ڵیكووتاوه‌ته‌ سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌كى بازرگانیكردن به‌مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌باشوورى ڕۆژهه‌ڵاتى پایته‌خت دواى گه‌یشتنى زانیارى هه‌واڵگیرى،وتوانیان له‌ئۆپراسیۆنێكى جۆریدا گه‌وره‌ بازرگانێكى پێكهاته‌ى كریستاڵ له‌به‌ره‌ى ڕه‌سافه‌ به‌3كێلوگرام وكه‌ره‌سته‌ به‌كارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر وته‌رازوویه‌كى ئه‌لیكترۆنى و3پارچه‌ چه‌ك و4 ده‌مانچه‌ و2نارنجۆكى ده‌ستى و33 عه‌مبارى چه‌ك ودوو دووربینى شه‌وانه‌یی ده‌ستگیر بكه‌ن".
    وتیشى"ڕاده‌ستى لایه‌نى یاسایی په‌یوه‌ندیدار كراوه‌ بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنه‌ پێویسته‌كانى دژى".