ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى حه‌شارگه‌یه‌كى داعش وده‌ستگیركردنى تیرۆرستێك له‌ڕۆژهه‌ڵاتى نه‌ینه‌وا

ئەمنی
  • 7-10-2021, 18:41
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ده‌ستگیركردنى تیرۆرستێكى داعش له‌نێو حه‌شارگه‌یه‌ك له‌شارۆچكه‌ى مه‌خموور له‌ڕۆژهه‌ڵاتى نه‌ینه‌وا ڕاگه‌یاند.
    شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"به‌پشت به‌ستن به‌زانیارى هه‌واڵگیرى هۆبه‌ى فیرقه‌ى14 له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى سه‌ربازى،هێزێك له‌هۆبه‌ى هه‌واڵگیرى فیرقه‌ى14 ولیواى په‌نجا وفه‌وجى دوو وهه‌واڵگیرى ودژه‌ تیرۆرى مه‌خموور ،توانى ده‌ستبه‌سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌كى تیرۆرستانى داعش له‌گوندى سیرمه‌ له‌ناوچه‌ى قه‌راجى شارۆچكه‌ى مه‌خموور له‌پارێزگاى نه‌ینه‌وا بگرێت".
    وتیشى"هێزه‌كه‌ داواكراوێكى ده‌ستگیركرد به‌پێى مادده‌ى 4ى تیرۆر له‌نێو حه‌شارگه‌دا بوو"،ئاماژه‌یشیدا"حه‌وت ئامێرى مۆبایلى جۆراجۆر وئازووقه‌ى وشكه‌یش دۆزراوه‌ته‌وه‌ وبه‌پێى ڕێكاره‌كانى رٍاده‌ستى به‌شى هه‌واڵگیرى مه‌خموور كراون".