به‌غدا-اه‌ع
دادوه‌ر جه‌لیل عه‌دنان سه‌رۆكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،بانگه‌وازێك ئاڕاسته‌ى عێراقییه‌كان كرد له‌پێناو به‌شدارییه‌كى كارا وفراوان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى نوێنه‌رایه‌تى پێشوه‌خت كه‌له‌ده‌ى تشرینى ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
عه‌دنان له‌میان كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بوو،ڕوونیكرده‌وه"ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران قۆناغێكى دوور ودڕێژى بڕیوه له‌سه‌ر ئاستى چاكسازى دامه‌زراوه‌یی له‌فه‌رمانگه‌كانى كۆمسیۆن،وتیمى ڕاگه‌یاندن ونوسینگه‌كانى له‌سه‌رانسه‌رى عێراق ڕاسپارد سه‌ردانى هاوڵاتیان بكه‌ن،نه‌ك ته‌نها بۆ ڕاده‌ستكردنى كارته‌كانى ده‌نگدان،به‌ڵكو بۆ پێشكه‌شكردنى دیدیگایه‌كى ڕوون له‌سه‌ر كارى نوێى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان".
ئاماژه‌یشیدا"كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌په‌رۆشه بۆ ئه‌وه‌ى متمانه‌ى شه‌قامى عێراقى وهێزه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وده‌سته‌بژێرى كاراى راى گشتى به‌ده‌ست بهێنێت"،له‌هه‌مان كاتیش‌دا بانگه‌وازێك ئاڕاسته‌ى سه‌رجه‌م هاوڵاتیان كرد كه‌مافى ده‌نگدانیان هه‌یه به‌شدارى بكه‌ن وده‌نگبده‌ن له‌پێناو چاككردنه‌وه‌ى ڕێكاره‌كانى وڵات وتێپه‌ڕاندنى ئاڵنگارییه‌كان كه‌ڕووبه‌رووى عێراق بوونه‌ته‌وه له‌ماوه‌ى ڕابردوودا".
عه‌دنان جه‌ختیشیكرده‌وه له‌پێویستى"به‌شدارییه‌كى فراوان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌به‌ر گرنگى ده‌نگى ده‌نگده‌ران له‌ڕیره‌وى ڕاستكردنه‌وه‌ى ڕه‌وشه‌كه".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد