به‌غدا-اه‌ع
موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق كرد كه بڕیاره سبه‌ی هه‌ینی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت
سه‌در له تویتێكدا له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌تویته‌ر كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه نوسیویه‌تی، "سبه‌ی، ڕۆژی ده‌نگدانی برایانی هێزه قاره‌مانه‌كان، رۆژی ده‌نگدانی هه‌وادارانى گۆڕانكاری و چاكسازیه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌یبه‌ت و شكۆ و هێزی خۆیان، رۆژی ده‌نگدانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی زیندانه‌كان و ئاواره‌كانی سه‌رانسه‌ری عێراقه كه به‌هۆی تیرۆر و نادادپه‌روه‌ری و تاوان و سیاسه‌تی سیاسه‌تی بێباكانهوه ده‌یانه‌وێت واقیعی تاڵی خۆیان بگۆڕن و له گه‌نده‌ڵی ده‌ربچن به‌ره‌و چاكسازی و شانازی و سه‌لامه‌تی هه‌نگاو بنێن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "خوای گه‌وره هه‌مووی پیرۆز بكات، داوا له خوای گه‌وره ده‌كه‌م یارمه‌تییان بدات بۆ چاكسازی و ڕزگاركردنی عێراق".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد