به‌غدا-اه‌ع
لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،دووپاتكرده‌وه شارۆچكه‌ى تاڕمییه‌ى باكوورى به‌غدا ئارامییه‌كى ئه‌منى به‌خۆیه‌وه ده‌بێنێت،ئاماژه‌یشیدا كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا به‌پێى ئه‌و پلانه‌ى بۆى دانراوه به‌رده‌وامه.
لیوا ڕه‌سوڵ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئۆپراسیۆنه ئه‌منییه‌كان به‌ڕاسپارده‌ى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌ناوچه‌كانى باكوورى به‌غدا به‌تایبه‌ت تاڕمییه به‌رده‌وامه چونكه ژماره‌یه‌ك پارێزگا به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه له‌نێویشیاندا دیاله وسه‌ڵاحه‌دین وئه‌نبار"،ڕوونیشیكرده‌وه"تاڕمییه له‌ئێستادا ئارامى گه‌وره‌ى ئه‌منى به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت".
لیوا ڕه‌سوڵ وتیشى"هێزه ئه‌منییه‌كان به‌هاوكارى ئه‌ركى هه‌واڵگیرى پلانێكى ئه‌منى وستراتیژى وردى داناوه بۆ ڕاوه‌دوونانى تیرۆرستانى داعش وڕێگرتن له‌وه‌ى بگه‌نه ناوچه‌كانى باكوورى به‌غدا".
له‌باره‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا،لیوا ڕه‌سوڵ دووپاتیكرده‌وه"كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌عێراق هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له‌دواى ده‌رهاوێشته‌كانى دیاڵۆگى ستراتیژى ولیژنه‌كانى ته‌كنیكى كه‌كاریان له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئه‌مریكا كرد به‌رده‌وامه"،ئاماژه‌یشیدا"هێزه ڕاسپێردراوه‌كان به‌ئه‌ركى شه‌ڕكه‌رى ده‌ستیان به‌كشانه‌وه كرد وئه‌ركێكى به‌رده‌وام هه‌یه له‌پێناو ته‌واوكردنى پرۆسه‌ى كشانه‌وه‌یان تاوه‌كوه به‌روارى31/12/2021".
ڕایشیگه‌یاند"كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا به‌پێى پلانێكى داڕێژراوى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان وبه‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌باس له‌مانه‌وه‌ى ڕاوێژكاران ده‌كات بۆ پێشكه‌شكردنى راوێژكارى له‌چه‌ندین بابه‌تى زۆرى په‌یوه‌ست به‌ئاڵوگۆڕى زانیارییه هه‌واڵگیرییه‌كان ومه‌شق وپڕچه‌ككردن وده‌سته‌به‌ركردنى پێداویستییه‌كانیان وژماره‌یانیش به‌پێى خه‌مڵاندنى فه‌رمانده‌یی سه‌ربازى عێراقى وپێداویستییه‌كانى هێزه چه‌كداره‌كان ده‌بێت"،وتیشى"بوونى ڕاوێژكاره‌كان له‌بنكه سه‌ربازییه‌كانى عێراق ده‌بێت وپاراستنیان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى هێزه عێراقییه‌كان".
ڕوونیشیكرده‌وه"كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا به‌كردارى ده‌ستپێكردووه له‌دواى گه‌ڕى چواره‌مى دیالۆگى ستراتیژى كه‌له‌به‌غدا سازكرا نێوان به‌غدا وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان،وهه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك یه‌كه‌ى شه‌ڕكه‌ر هه‌ن ئاماده‌كارى ده‌كه‌ن بۆ كشانه‌وه ودووباره بڵاوه‌پێكردن له‌ده‌ره‌وه‌ى سنوورى عێراق"،ئاماژه‌یشیدا"هه‌ماهه‌نگییه‌كى باڵا هه‌یه له‌باره‌ى ڕاده‌ستكردنى كه‌لوپه‌ل وئۆتۆمبێلى شه‌ڕكه‌ر وچه‌كه‌كان بۆ هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق،له‌پاڵ به‌كارهێنانى فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ئامانجگرتنى ناوچه‌ى دیاریكراو به‌ئاڕاسته‌ى تیرۆرستانى داعش".