به‌غدا-اه‌ع
قاسم ئه‌عڕه‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،له‌گه‌ڵ بالێۆزى كوه‌یت پشتیوانیكردنى دیالۆگه‌كانى ئێستا بۆ كۆتاییهێنان به‌ناكۆكییه‌كان نێوان وڵاتانى ناوچه‌كه تاوتوێكرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"ئه‌عڕه‌جى،پێشوازیكرد له‌سالم زه‌مانان باڵیۆزى كوه‌یت له‌به‌غدا".
ڕوونیشیكرده‌وه"له‌دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندى برایانه‌ى نێوان عێراق وكوه‌یت وڕێكاره‌كانى پته‌كردنیان له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان خراوه‌ته‌به‌رباس بۆ خزمه‌تكردنى به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوو وڵات وناوچه‌كه".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"هه‌ردوولا گفتوگۆیانكرد له‌باره‌ى ڕه‌وشى سیاسى وئه‌منى له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى ونێوده‌وڵه‌تى وپشتیوانیكردنى دیاڵۆگه‌كانى ئێستا بۆ كۆتاییهێنان به‌ناكۆكییه‌كانى نێوان وڵاتانى ناوچه‌كه وئاماده‌كردنى ڕه‌وشێكى له‌بار بۆ پاراستنى ئاسایش وسه‌قامگیرى".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد