به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ده‌ستگیركردنى 12 داواكراو ودهستبهسهرداگرتنى چه‌كى جۆراوجۆر له‌پارێزگاكه ڕاگه‌یاند.
فه‌رمانده‌ییه‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"هێزه ئه‌منییه‌كان له‌لیواى 36 ئالى ولیواى مه‌غاویرى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان وفهوجى فریاكه‌وتنى پۆلیسى پارێزگاى به‌سڕه،قۆناغێكى نوێى ئۆپراسیۆنه‌كانى گه‌ڕان وپشكنینى به‌دواى داواكراوه‌كان ودهستبهسهرداگرتنى چه‌كى جۆراوجۆر وبێ مۆڵه‌ت به‌رپاكرد وتوانیان 12 داواكراوى دادگا ده‌ستگیر بكه‌ن،یه‌كێك لهدواكراوهكان به‌پێى مادده‌ى 406ى یاساى سزادانى تاوان داواكراوبوو وخۆى ڕاده‌ستى هێزه ئه‌منییه‌كان له‌به‌سڕه كرد".
وتیشى"هێزه ئه‌منییه‌كان كهئهركهكیان جێبه‌جێكرد توانیان ده‌ستبه‌سه‌ر 3 چه‌كى جۆرىBKC و9 چه‌كى كلاشنیكۆف ویه‌ك ده‌مانچه وكهرهستهى سووك ومامناوه‌ند له‌ناوچه‌كانى باكوور وباشوورى پارێزگاى به‌سڕه بگرن".