به‌غدا-اه‌ع
حسێن هینداوى ڕاوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى هه‌ڵبژاردنه‌كان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ژماره‌ى ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ى ڕاگه‌یاند كه‌به‌شدارى له‌ده‌نگدانى تایبه‌ت ده‌كه‌ن،ئاماژه‌یشیدا نزیكه‌ى 500 ڕاگه‌یاندنكارى بیانى ڕووماڵى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن.
هینداوى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ژماره‌ى ده‌نگده‌رانى سه‌ربازان كه‌سبه‌ى هه‌ینى مافى ده‌نگدانیان هه‌یه ملیۆنێك و570هه‌زار و77 ده‌نگده‌ره"،ڕوونیشیكرده‌وه"ده‌نگدانیان له595 ناوه‌ندى هه‌ڵبژاردن ده‌بێت كه‌له2548 وێستگه‌ى هه‌ڵبژاردن پێكهاتووه وبه‌وردى له‌نێو سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراق دابه‌شكراوه".
هینداوى وتیشى"ده‌نگدانى تایبه‌ت ده‌نگدانى 120126 ئاواره‌یش ده‌گرێته‌وه له86 ناوه‌ندى هه‌ڵبژاردن به‌ڕێژه‌ى 309وێستگه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌پاڵ ده‌نگدانى سه‌دان نه‌خۆشى نه‌خۆشخانه‌كان وبه‌ندكراوه‌كان به‌ندیخانه‌كان له‌ڕێگاى وێستگه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت"،ئاماژه‌یشیدا"715 چاودێرى نێوده‌وڵه‌تى گه‌یشتوونه وله‌سه‌رجه‌م وێستگه‌كانى ده‌نگدان دابه‌ش ده‌كرێن".
ڕایشیگه‌یاند"نزیكه‌ى 500 ڕاگه‌یاندنكارى بیانى ڕووماڵى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن كه‌ژماره‌یه‌كى زۆره له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه"،هه‌روه‌ها سه‌رله‌نوێ جه‌ختیشیكرده‌وه له"پێویستى پابه‌ندبوون به‌ڕێنماییه‌كانى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان به‌وه‌ى پابه‌ندى بێلایه‌نى ته‌واو بن له‌ڕێگه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت وڕێگریكردن له‌ئه‌نجامدانى هه‌ر فشارێك بۆ سه‌ر سه‌ربازه‌كان له‌كاتى ده‌نگدانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى لایه‌نێك سیاسى یاخود پاڵێوراوێكى به‌شداربوو له‌ڕكابه‌رى هه‌ڵبژاردنه‌كان،وهه‌ر جۆره فشارێك ڕووبدات ئه‌وه به‌توندى لێپرسینه‌وه‌ى له‌سه‌ر ده‌كرێت".
هینداوى دڵنیایی دایه"كارمه‌ندانى هێزه ئه‌منییه‌كان به‌وه‌ى پرۆسه‌ى ده‌نگدانه‌كه به‌ته‌واوى نهێنى ده‌بێت وناتوانرێت بزانرێت ده‌نگیان به‌كێ داوه".
عامری سه‌ردانی ناوچه‌ی سنووری قائیم ده‌كات