به‌غدا-اه‌ع
حكومه‌ته‌كانی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌مریكا، بریتانیا، ئوسترالیا، كه‌نه‌دا، دانمارك، فینلاند، ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا، هۆڵندا، نیوزله‌ندا، نه‌رویج و سوید، پشتیوانیكردنیان بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌ربڕی و رایانگه‌یاند، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته ده‌رفه‌تێكه بۆ ده‌نگده‌رانی عێراق بۆ دیاریكردنی ئاینده‌ی خۆیان.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌مریكا، بریتانیا، ئوسترالیا، كه‌نه‌دا، دانمارك، فینلاند، ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا، هۆڵندا، نیوزله‌ندا، نه‌رویج و سوید رایانگه‌یاند، پێشوازی له‌هه‌نگاوه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئاماده‌كاری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌رفه‌تێكه بۆ ده‌نگده‌رانی عێراق به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی ئاینده‌ی خۆیان به شێوه‌یه‌كی دیموكراسیانه، له‌ئێستادا ئێمه گرنگییه‌وه ده‌ڕوانینه ئه‌م كاته مێژوییه‌ی عێراق به‌تایبه‌ت بۆ خواست و داواكاریه‌كان به‌ئامانجی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و دادپه‌روه‌رانه.
ئه‌وه‌شیانخسته‌ڕو، "له مانگی (ئایار/5)ی 2020دا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به پێى بڕیاری (2576) نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانی راسپاردوه به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی عێراق به‌ئاراسته‌ی رێكخستنی هه‌ڵبژاردن و به‌ڕێوه‌چونی ئه‌و پرۆسه‌یه، نێرده‌ی یارمه‌تیدانی كۆمسیۆن سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان گه‌وره‌ترینه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، به‌جۆرێك پێنج هێنده زیاتره له ژماره‌ی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كه له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی 2018 ئاماده‌بون.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه، له 21ی (حوزه‌یران/6)ی 2021 یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌جێهێنانی ئه‌ركی چاودێریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕاگه‌یاند ژماره‌یه‌كی زۆر له شاره‌زایانی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌گرێته‌وه و هه‌ر له ئێستاوه چاودێرانه‌كانی به‌ناوچه‌كانی عێراقدا بڵاوكردوه‌ته‌وه.
ئه‌و وڵاتانه باسیان له‌وه‌شكردوه، "ئێستا گه‌لی عێراق ده‌رفه‌تێكی هه‌یه بۆئه‌وه‌ی مافی بنه‌ڕه‌تی خۆیان بۆ ده‌نگدان پیاده بكه‌ن و ئێمه‌ش پشتگیری هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین بۆ مسۆگه‌ركردنی ژینگه‌یه‌كی ئارام و ئازاد و دادپه‌روه‌رانه و گشتگیر بۆ هه‌مو عێراقییه‌كان".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد