به‌غدا-اه‌ع
قاسم ئه‌عڕه‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه بوونى چاودێرانى نێوده‌وڵه‌تى دڵنیایی ده‌داته هه‌مووان،وجه‌ختده‌كاته‌وه له‌بایه‌خدانى جیهان به‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"ئه‌عڕه‌جى ئه‌مڕۆ له‌نوسینگه‌ى خۆى پێشوازیكرد له‌ڤیلێه ڤاریۆلا باڵیۆزى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌عێراق،به‌ئاماده‌بوونى كیستۆف بیۆك سه‌رۆكى نێرده‌ى ڕاوێژكارى ئه‌وروپى وئه‌گنه گلیفیسكاتى جێگره‌كه‌ى".
ئه‌عڕه‌جى به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه،ئاماده‌كارییه‌كانى عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى تشرین وپێداویستییه‌كانى ئه‌نجامدان وسه‌رخستنى بۆ شاندى ئه‌وروپى خسته‌ڕوو"،دووپاتیشیكرده‌وه"حكومه‌تى عێراق كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان ئارام بێت وئاماده‌یش بێت بۆ شایسته‌ى عێراقییه‌كان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان".
جه‌ختیشیكرده‌وه"بوونى چاودێرانى نێوده‌وڵه‌تى له‌عێراق دڵنیایی ده‌داته هه‌مووان،وجه‌ختیشده‌كاته‌وه له‌بایه‌خدانى جیهان به‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق".
له‌باره‌ى دۆسییه‌ى ئاواره‌كان،ئه‌عڕه‌جى داواى له‌یه‌كێتى ئه‌وروپا كرد زیاتر هاریكار بێت بۆ كۆتاییهێنان به‌دۆسییه مرۆییه،وگه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ئاواره‌كان بۆ زێدى خۆیان به‌ئارامى".
ئه‌عڕه‌جى سه‌رله‌نوێ بۆشاندى ئه‌وروپى جه‌ختیكرده‌وه له"هه‌وڵى عێراق بۆ به‌ستنى په‌یوه‌ندى هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ سعودیه وئێران"،ڕوونیشیكرده‌وه"ده‌بێت كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تیش چاوبخشێنێته‌وه به‌دۆسییه‌ى سوریا،بۆ كۆتاییهێنان به‌نه‌هامه‌تى سورییه‌كان وگه‌ڕاندنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه ئاساییه‌كانى ئه‌و وڵاته".
لاى خۆیه‌وه باڵیۆزى یه‌كێتى ئه‌وروپا جه‌ختیكرده‌وه له"به‌رده‌وامى پشتیوانیكردنى عێراق بۆ ئه‌وه‌ى پردێكى به‌یه‌كه‌وه به‌ستن بێت له‌ناوچه‌كه"،ئاماژه‌یشیدا به"بوونى 80چاودێرى ئه‌وروپى له‌عێراق،وه‌ك تۆڕى چاودێرى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد