به‌غدا-اه‌ع
له‌رێوڕه‌سمێكدا و به‌چاودێری مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، وه‌زاره‌تی كاره‌با و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی نیشتمانی عێراق، گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌بوزه‌بی بۆ وزه‌ی داهاتو واژۆكرد، به‌گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ش، ئیمارات 5 (پێنج) وێستگه‌ی كاره‌با له عێراق دروستده‌كات كه سه‌رجه‌میان سود له‌وزه‌ی خۆر وه‌رده‌گرن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران،كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له‌ژێر چاودێری و ئاماده‌بونی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران، مه‌راسیمی واژۆكردنی گرێبه‌ستی دروستكردنی پێنج وێستگه‌ی كاره‌بای خۆر له‌نێوان وه‌زاره‌تی كاره‌باو ده‌سه‌ڵاتی وه‌به‌رهێنانی نیشتمانی عێراق له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌بوزه‌بی بۆ وزه‌ی ئاینده‌ی "مه‌سده‌ر" واژۆكرد.
به‌گوێره‌ی به‌شی یه‌كه‌می گرێبه‌سته‌كه، له قۆناغی یه‌كه‌مدا، 1000 (هه‌زار) مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌مده‌هێندرێت و پاشانیش بۆ 2.000 (دو هه‌زار) زیاد ده‌كرێت، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش، یه‌كه‌م هه‌نگاوی كردارییه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ پشت به‌ستن به هێزی جێگره‌وه‌ی خۆر بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، تا پێویستیه‌كانی وزه‌ی عێراق دابینبكرێت.
له مه‌راسیمی واژۆكردنه‌كه‌دا، سوهه‌یل بن محه‌مه‌د مه‌زروعی وه‌زیری وزه و ژێرخانی ئیمارات و محه‌مه‌د جه‌میل به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئه‌بوزه‌بی بۆ وزه‌ی داهاتو ئاماده‌یبون، هاوكات لایه‌نی عێراقی كه نوێنه‌رایه‌تیان له گرێبه‌سته‌كه‌دا كرد سوها داود نه‌جاڕ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی نیشتمان و مه‌ها حه‌مودی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌شی وه‌به‌رهێنان و گرێبه‌سته‌كان له‌وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماده‌ی بون.
لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپادا... مێژوویەکی گەشاوە و سەرکەوتنەکان لە داستانە گەورەکاندا