به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕایگه‌یاند تاوانبارێك كه خۆى وه‌ك ئه‌فسه‌رى ده‌زگاى دژه تیرۆر له‌باشوورى پارێزگاى كه‌ركوك ناساندبوو ده‌ستگیركرا.
شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"لهئهركێكى ئاست باڵاى هه‌واڵگیرى،فهوجێكى مه‌غاویرى فیرقه‌ى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ تاوانبارێكى ده‌ستگیركرد كه خۆى وه‌ك ئه‌فسه‌رى ده‌زگاى دژه تیرۆر له‌باشوورى پارێزگاى كه‌ركوك ناساندبوو.
وتیشى"پرۆسه‌ى ده‌ستگیركردنه‌كه دواى وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندى دادوه‌رى وهاریكارى هاوڵاتیان هات له‌گه‌ڵ هۆبه‌ى هه‌واڵگیرى فه‌وجى مه‌غاویر لهئاژانسى هه‌واڵگیرى ولێكۆڵینهوهى فیدڕاڵى وسكاڵا تۆماركردن له‌باره‌ى وه‌رگرتنى سه‌رانه له‌هاوڵاتیان وقۆرخكارى كردن"،وتیشى"تاوانباره‌كه ڕاده‌ستى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار كرا بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێكارى یاسایی دژى".
كه‌شناسی عێراق: پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه