به‌غدا-اه‌ع
لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،به‌ڕێوبه‌رى ڕاگه‌یاندن وئاڕاسته‌ى مه‌عنه‌وى له‌وه‌زاره‌تى به‌رگرى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕێنماییدا ئاسانكارى بۆ كارى ڕاگه‌یاندنكاران له‌به‌غدا وپارێزگاكان بكرێت.
وته‌بێژى ڕاگه‌یاندنى فه‌رمانده‌ى گشتى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"لیوا ڕه‌سول"كۆنگره‌یه‌كى فراوانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رى ڕاگه‌یاندنى فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌كان وتیم وچه‌ك وپێكهاته‌كان له‌سوپاى عێراقى سازكرد به‌ئاماده‌بوونى جێگرى فه‌رمانده‌ى هێزه وشكانییه‌كان وتیایدا ڕێنماییدا ئاسانكارى بكرێت بۆ كارى ڕاگه‌یاندنكاران له‌به‌غدا وپارێزگاكان وپشتگیرى ئۆپراسیۆنه‌كان لێیان داوا نه‌كرێت كه‌له‌ساڵى 2015 هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه".
لیوا ڕه‌سوڵ جه‌ختیشیكرده‌وه"ڕاگه‌یاندنكاران وڕۆژنامه‌نووسان هاوبه‌شى ڕاسته‌قینه‌ن له‌سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆرستانى داعش وئاسانكردنى ئه‌ركه‌كانیان ئه‌ركى ئه‌فسه‌رانى ڕاگه‌یاندنه".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"له‌كۆنگره‌كه ژماره‌یه‌ك بابه‌تى په‌یوه‌ست به‌ئه‌ركى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى وڕێكارى دابینكردنى كه‌شێكى ئارام وگونجاو بۆ كارى ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن به‌هه‌ماهه‌نگى وهاوكارى له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان تاوتوێكران".