به‌غدا-اه‌ع
كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ئه‌و چینانه‌ى دیاریكرد كه له ڕۆژى ده‌نگدان ڕێگه‌پێدراون له‌پارێزگاكه‌وه بۆ پارێزگایه‌كى تر هاتوچۆ بكه‌ن.
موهه‌نه‌د مسته‌فا ئه‌ندامى ڕاگه‌یاندنى كۆمسیۆن به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ده‌نگدانى ڕاگه‌یاندنكارانى ڕاسپێردراو به‌ئه‌ركى ڕووماڵكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌نگدانى تایبه‌ت وگشتى،له‌ڕێگاى كارتى بایۆمه‌تریان ده‌بێت یان كارتى كورتمه‌ودا وله‌ناوچه‌كانى نێشته‌جێبوونى خۆیان".
وتیشى"ڕاگه‌یاندنكاران له‌ڕۆژى هه‌ڵبژاردنى گشتى ده‌چنه ناوه‌نده‌كانى هه‌ڵبژاردنیان ودواى ئه‌وه‌ى ده‌چنه‌وه بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌ركه‌كانیان"،ئاماژه‌یشیدا"هه‌ر ڕاگه‌یاندنكارێك له‌پارێزگاكانى خۆى ده‌نگ ده‌دات ودواى ئه‌وه‌ى ده‌چێته‌وه شوێنى كاره‌كه‌ى خۆى".
ڕایشیگه‌یاند"ئه‌و ڕاگه‌یاندنكاره‌ى له‌پارێزگایه‌كى تر كارده‌كات،ڕێگه‌پێدراوه بچێته هه‌ر پارێزگایه‌ك ئاره‌زووى هه‌یه بچێته ناوه‌وه‌ى به‌ئاسانكارى لیژنه‌ى باڵاى ئه‌منى دواى سه‌لماندنى كارتى ده‌نگدانه‌كه‌ى"،ڕوونیشیكرده‌وه"ڕێگه‌ده‌درێت به‌حاڵه‌ته نه‌خوازراوه‌كان له‌پارێزگایه‌كه‌وه بۆ پارێزگایه‌كى تر له‌ڕۆژى ده‌نگدان هاتوچۆ بكه‌ن دواى كۆت وبه‌نده‌كردنى جموجۆڵى هاتوچۆكردن له‌نێوان پارێزگاكان ڕۆژانى 9و10 تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌م مانگه".
ئینفوگرافیک: جۆزێف عەون سەرۆکی لوبنان کێیە؟