ئەعرەجی و باڵیۆزی سوریا جەختیان لەگرنگی کۆنترۆڵکردنی سنووری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات کردەوە

ئەمنی
  • 6-10-2021, 16:10
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی قاسم ئەعرەجی و باڵیۆزی سوریا سەگام دەندەح جەختیان لەسەر گرنگی کۆنترۆڵکردنی سنووری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات کردەوە.
    لە راگەیەندراوەکەی ئاژانسی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"ئەعرەجی پێشوازی کرد لە باڵیۆزی سوریا ، لە میانەی کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوەی بە بارودۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەکە کرد".
    ئەعرەجی بەباڵیۆزی سووریای راگەیاند کەحکومەتی عێراق و خەڵک پێشوازییان لەکردنەوەی سوریا لەگەڵ چەند وڵاتێکدا کردووە، هەروەها کردنەوەی دەروازەی سنووری جابر لەنێوان سوریاو ئوردندا.
    ئەعرەجی جەختیشی کردەوە کە "پەرۆشی عێراق لە گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی" .
    هیوای خواست کە سوریا بگەڕێتەوە بۆ ئەو دۆخە نایابەی کە ئەزموونی کردووە و شایەتی ئاسایش و سەقامگیری زیاتر دەکات".