بهغدا-اهع
وەزارەتی داد ،ئەمڕۆ چوارشەممە ژمارەی دەنگدەرانی زیندانیان لە عێراق ڕاگەیاند، هاوکات کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاشکرای کرد کە شەش وێستگەی دەنگدانیان بۆ زیندانیان تەرخان کراوە.
ئەحمەد لعێبی وتەبێژی وەزارەتی ناوبراو بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) ڕاگەیاند:"لە زیندانەکاندا بنکەی نوێی دەنگدان کراوەتەوە و زیاتر لە 430 زیندانیش بەشداری کۆی دەنگدانی تایبەت دەکەن، کە هەندێکیان لە زیندانی عیمارە 40 و لە زیندانی سەماوە 140 زیندانی هەیە، لە کاتێکدا 250 زیندانی لە واسەتین" .
لای خۆیەوە جومانا غەلای وتەبێژی کۆمسیۆن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) ڕاگەیاند:"شەش بنکەی دەنگدان بۆ زیندانیان لە سلێمانی، دهۆک، واسیت، موسەنا و میسان کراوەتەوە" .
ناوبراو، وتیشی:"ژمارەی ئەو زیندانییە تاوانبارانەی کە بۆ ماوەی پێنج ساڵ زیندانی کراون (671)کەسن، لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەتدا شەش وێستگەی دەنگدانیان بۆ تەرخان کردووە و کارتی بایۆمەتری تایبەت بەکاردێنێن".