به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى باڵاى ئاسایشى هه‌ڵبژاردنه‌كان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ڕاسپارده‌یه‌ك له‌باره‌ى پاراستنى ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان.
لیژنه‌ى ئاسایشى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"سه‌رۆكى لیژنه‌ى باڵاى ئاسایش بۆ پاراستنى هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆنگره‌یه‌كى ئه‌منى،له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانى سه‌رپه‌رشتیارى پاراستنى هه‌ڵبژاردنه‌كان سازكرد"،سه‌رۆكى لیژنه‌كه جه‌ختیكرده‌وه له"پێویستى جێبه‌جێكردنى پلانى تۆكمه بۆ پاراستنى سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان له‌سه‌رانسه‌رى پارێزگاكانى وڵات ودابهشكردنى ئه‌ركى ڕاسپێردراو بۆ هه‌موو فه‌رمانده‌كانى كه‌رته‌كان وپابه‌ندبوون به‌فه‌رمان وڕاسپاردهكانى لیژنه‌ى باڵاى ئه‌منى وجه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌ركى هه‌واڵگیریی هاوتاى پلانى پاراستنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى تشرین".