كازمى ڕێنماییدا په‌له‌بكرێت به‌ڕێوشوێنه‌كانى ده‌ركردنى ڤیزا بۆ ناردنى بریندارانى خۆپیشاندانه‌كانى تشرین له‌توشبووى ئیفلیجى ته‌واوه‌تى بۆ ئه‌ڵمانیا

سیاسی
  • 5-10-2021, 17:18
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ڕێنماییه‌كى ده‌ركرد په‌له‌بكرێت به‌ڕێوشوێنه‌كانى ده‌ركردنى ڤیزا بۆ ناردنى بریندارانى خۆپیشاندانه‌كانى تشرین له‌توشبووى ئیفلیجى ته‌واوه‌تى بۆ ئه‌ڵمانیا.
    پێشووتریش لیژنه‌ى به‌دواداچوونى ڕاستییه‌كان دووپاتیكرده‌وه‌ تاوانبارانى ڕووداوه‌كانى تشرین له‌ژێر به‌دواداچووندان وكۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌كانیش به‌رده‌وامه‌،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا خۆپیشاندانه‌كانى تشرین له‌ساڵى 2019 چه‌ندین ده‌ستكه‌وتى به‌ده‌ستهێناوه‌ گرنگترینیان گۆڕینى حكومه‌ت وئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌یه‌.
    موهه‌نه‌د نه‌عیم ڕاوێژكارى لیژنه‌كه‌ له‌لێدوانێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"له‌دووه‌مین ساڵیادى خوپیشاندانه‌كانى تشرین ده‌بێت ئاماژه‌ به‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ بده‌ین كه‌به‌دیهێنراوه‌ له‌نێویشیاندا گۆڕینى حكومه‌ت ودیاریكردنى واده‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان ودیاریكردنى واده‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ له‌ده‌ى تشرینى یه‌كه‌مى داهاتوو،له‌گه‌ڵ گۆڕینى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان وفه‌راهه‌مكردنى یاسایی نوێى هه‌ڵبژاردنه‌كان وپێكهێنانى دادگایه‌كى نوێى فیدڕاڵى".
    نه‌عیم ئاماژه‌یشیدا به‌و"ڕووداوانه‌ى له‌تشرین ڕوویاندا كه‌له‌لێكۆڵینه‌وه‌دان هه‌روه‌ها بوونى لیژنه‌یه‌كى گه‌وره‌ى به‌دواداچوونى ڕاستییه‌كان به‌فه‌رمانێكى دیوانى كه‌لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كات له‌هه‌موو رووداوه‌كانى تشرین له‌كوشتن وتۆقاندن"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئه‌م دۆسییه‌ پێویستى به‌كاته‌ به‌هۆى زۆرى و جۆراوجۆرى كه‌یسه‌كان وتاوانبارانیش له‌ژێر به‌دواداچووندان وكۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌كان هێشتا به‌رده‌وامه‌".
    جه‌ختیشیكرده‌وه‌"هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ڕۆژى 10/10 ده‌موچاوى نوێ وناوى سه‌ربه‌خۆ به‌رهه‌مده‌هێنێت به‌مه‌یش ئه‌وه‌ى له‌تشرین ڕوویدا به‌ركردارى ده‌بێته‌ ڕووداوێكى مێژوویی".
    به‌یانى ڕۆژى هه‌ینى له‌گۆڕه‌پانى فیرده‌وس،به‌بۆنه‌ى دووه‌مین ساڵیادى خۆپیشاندانه‌كانى تشرین یه‌كه‌م له‌ساڵى 2019 خۆپیشاندانه‌كان سازكرا.
    په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"خۆپیشاندانه‌كان له‌گۆڕه‌پانى فیرده‌وس به‌ئاڕاسته‌ى گۆره‌پانى ته‌حریر به‌رپاكرا له‌گه‌ڵ بڵاوه‌پێكردنى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ناوچه‌كانى خۆپیشاندانه‌كان بۆ پاراستنى خۆپیشانده‌ران".
    وتیشى"خۆپیشانده‌ران ئاڵاى عێراق ووێنه‌ى قوربانیانى خۆپیشاندانه‌كانیان به‌رزكرده‌وه‌ ودرووشمى دژى گه‌نده‌ڵى وپشكپشكێنه‌یان به‌رزكرده‌وه‌"،ئاماژه‌یشیدا"خۆپیشانده‌ران داوایانكرد چاكسازى خوازراو له‌ڕێگاى سندووقه‌كانى ده‌نگدانه‌وه‌ بێت وداوى هه‌لى كار وكاراكردنه‌وه‌ى سێكته‌ره‌كانى ئابوورى وخزمه‌تگوزاریشیان كرد".