به‌غدا-اه‌ع
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار ئیسماعیل وه‌زیرى نه‌وت،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ڕایگه‌یاند،ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندى ده‌ڕبڕیوه له‌سه‌ر به‌شداریكردنى كۆمپانیاى نه‌وتى نیشتمانى وه‌ك هاوبه‌شێكى پارهداركهر له‌گه‌ڵ تۆتاڵ له‌پرۆژه زهبهلاحهكهى له‌به‌سڕه.
ئیسماعیل له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌دانیشتنى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ڕه‌زامه‌ندى نیشانداوه له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك بڕیارى گرنگ بۆ پشتیوانیكردنى ئه‌ركى وه‌زاره‌ت و نه‌وتى نیشتمانى بۆ جێبه‌جێكردنى پلانه‌كانى فراوانتركردنى به‌رهه‌مى نیشتمانى له‌غاز ونه‌وت،وبهجێگهیاندنى داهاتى دارایی كهپاڵپشتى بوودجه‌ى گشتى وئابوورى نیشتمانى ده‌كات".
وتیشى"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاریدا به‌په‌سه‌ندكردنى به‌شداریكردنى كۆمپانیاى نه‌وتى نیشتمانى وه‌ك هاوبه‌شێكى پارهداركهر له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى تۆتاڵى جیهانى له‌پرۆژه زهبهلاحهكهى له‌به‌سڕه"،وتیشى"مه‌به‌ست له‌م هه‌نگاوه فراوانتركردنى چالاكى بازرگانى ودارایی كۆمپانیاكه‌یه به‌ئامانجى به‌جێگه‌یاندنى قازانجى ئابوورى وبنیاتنانى هاوبهشییهكى ڕه‌سه‌ن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه ناسراوه‌كان".
وه‌زیرى نه‌وت ئاماژه‌یشیدا"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندى نیشاندا له‌سه‌ر پاڵپشى كردنى كۆمپانیاى نه‌وتى نیشتمانى به‌ئه‌نجامدانى"چالاكى بازرگانى"به‌مه‌به‌ستى فراوانتركردنى داهات وقازانجى دارایی بۆ كۆمپانیاكه وبوودجهى گشتى".
وه‌زیرى نه‌وت وتیشى"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بریاریشیدا بهڕاستاندنى بریار وڕێوشوێنهكانى كۆمپانیاى نه‌وتى نیشتمانى بهفراوانتركردنى تواناكانى عێراق بۆ به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت وغاز".