به‌غدا-اه‌ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،وسالم زمانان باڵیۆزی کوەیت لە عێراق، ئەمرۆ سێشەممە،دۆسییه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان وچاودێریكردنى نێوده‌وڵه‌تیان تاوتوێكرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك په‌رله‌مان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێشوازیکرد لە سالم زمانان باڵیۆزی کوەیت لە عێراق".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"لە دیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندی و هاریکاری نێوان هەردوو وڵات کرا لەگەڵ دوا پێشهاتە سیاسیەکان لە عێراق و هەڵبژاردنی پێشوەختە کە ڕۆژی 10 ئەم مانگە ئەنجام ئەدرێت".
وتیشى"له‌دیداره‌كه جه‌ختكرایه‌وه له گرنگی ڕۆڵی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ زامنکردنی شەفافی و پتەوکردنی متمانەی هاوڵاتیان بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە و بەشداری بەرفراوانیان لە هەڵبژاردن".
ئاماژه‌یشیدا"هەر لە دیدارەکە تاوتوێی چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش کرا".