به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،نووسراوێكى ئاڕاسته‌ى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى دارایی وناوخۆ كرد به‌دوو نووسراوى جیاوازدا،بۆ په‌له‌كردن له‌ته‌واوكردنى ڕێوشوێنه‌كانى گواستنه‌وه‌ى هه‌ڵگرى بڕوانامه‌كان بۆ ڕاژه‌ى شارستانى.
كه‌عبى له‌نووسراوێكى كه‌ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى دارایی كردووه،وده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئاماژه‌ى به"نووسراوى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كرد كه‌باس له‌گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنه‌كان ده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ى هه‌ڵگرى بڕوانامه‌كان له‌كارمه‌ندانى وه‌زاره‌ته‌كه له‌ڕاژه‌ى سه‌ربازى بۆ ڕاژه‌ى شارستانى به‌پشت به‌ستن به‌ده‌قى مادده‌ى12ى(دووه‌م هـ)له‌یاساى بوودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى ژماره 23ى ساڵى 2021"،وتیشى"هیوادارین په‌له بكرێت له‌ته‌واوكردنى ڕێوشوێنه‌كانى سڕینه‌وه وزیاكردن بۆ كارمه‌ندانى وه‌زاره‌ت كه‌سوومه‌ندن له‌مادده‌ى ناوبراو به‌تایبه‌ت ساڵى دارایی 2021 كه‌متر له‌سێ مانگى ماوه".
كه‌عبى له‌نووسراوێكى تر كه‌ئاراسته‌ى وه‌زیرى ناوخۆ كردووه وده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،هه‌مان ناوه‌ڕۆكى باسكردووه كه‌له‌نووسراوى ئاڕاسته‌كراو بۆ وه‌زاره‌تى دارایی باسى لێوه‌كراوه.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد