به‌غدا-اه‌ع
لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ده‌ستگیركردنى 9 تیرۆرست له5 پارێزگا ڕاگه‌یاند.
ڕه‌سوڵ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕوونیكرده‌وه"ده‌زگاى دژه تیرۆر ئۆپراسیۆنی ئه‌منى پێشوه‌خته جێبه‌جێكردووه بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌پارێزگاكانى،ئه‌نبار،ونه‌ینه‌وا،وسه‌ڵاحه‌ددین،وبه‌غدا،وكه‌ركوك".
وتیشى"ده‌زگاى دژه تیرۆر توانى 9 تیرۆرستى داعش له‌پارێزگاكانى ئه‌نبار،ونه‌ینه‌وا،وسه‌ڵاحه‌ددین،وبه‌غدا،وكه‌ركوك،ده‌ستگیر بكات"،ئاماژه‌یشیدا"قاره‌مانانى ده‌زگاكه توانیان دوو تیرۆرست له‌پارێزگاى ئه‌نبار وسێ تیرۆرست له‌پارێزگاكانى كه‌ركوك وسه‌ڵاحه‌دین ده‌ستگیربكه‌ن،هه‌روه‌ها هێزێكى تایبه‌تى ده‌زگاكه دوو ئۆپراسیۆنى جۆرى له‌هه‌ردوو پارێزگاى به‌غدا ونه‌ینه‌وا جێبه‌جێكرد،وبووه هۆى ده‌ستگیركردنى دوو تیرۆرست".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌یشیدا"ده‌زگاى دژه تیرۆر به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان له‌پارێزگاى هه‌ولێر توانى تیرۆرستێكى سه‌ر به‌ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش ده‌ستگیر بكات،وده‌ستبه‌سه‌ر تیرۆرستێكى دیكه بگرێت له‌ئۆپراسیۆنێكى جیادا"،دووپاتیشیكرده‌وه"ده‌زگاى دژه تیرۆر خاوه‌ن خۆشه‌ویستى ومتمانه‌ى گه‌لى عێراقه،وئه‌م متمانه‌یه ئه‌ركێكه له‌ئه‌ستۆى كارمه‌ندانى قاره‌مانامان".
پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنج بەكۆتا هات