كۆمسیۆن وكۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بى له‌باره‌ى چاودێریكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان یاداشتێكى لێكتێگه‌یشتن واژۆ ده‌كه‌ن

سیاسی
  • 5-10-2021, 19:51
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،واژۆكردنى یاداشتێكى لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بى له‌باره‌ى چاودێریكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕاگه‌یاند.
    كۆمسیۆن له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"دادوه‌ر جه‌لیل عه‌دنان خه‌له‌ف سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران،پێشوازیكرد له‌باڵیۆز سه‌عید ئه‌بو عه‌لى سه‌رۆكى نێردراوى كۆمكارى عه‌ره‌بى وشاندى یاوه‌رى،بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ى ڕۆڵى چاوه‌ڕوانكراوى كۆمكارى عه‌ره‌بى له‌چاودێریكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق"،وتیشى"له‌سه‌ره‌تاى دیداره‌كه‌ باڵیۆز ئه‌بو عه‌لى هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان خواست له‌به‌ر گرنگى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ عێراق وناوچه‌ى عه‌ره‌بى به‌گشتى،به‌تایبه‌ت كۆمكارى عه‌ره‌بى بۆچوونێكى تایبه‌تى هه‌یه‌ بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چونكه‌ چاره‌نووسسازه‌ وجێى ئاواته‌ له‌پێناو سه‌قامگیرى عێراق،دواى تێپه‌ڕاندنى قۆناغى سه‌خت له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر وهه‌نگاوه‌كانى دووباره‌ بنیاتنانى ده‌زگاكانى وڵات".
    لاى خۆیه‌وه‌ دادوه‌ر جه‌لیل عه‌دنان خه‌له‌ف به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ڕوونیكرده‌وه‌"ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ئاماده‌كارى بۆ كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى جیاواز بێت وقۆناغى دواى خۆى له‌ئه‌زموونه‌كانى داهاتووى هه‌ڵبژاردنه‌كان دابمه‌زرێنێت له‌سه‌ر ئاستى ڕێوشوێنى په‌یڕه‌وكراو بۆ ئاماده‌كارییه‌كان وكۆى ئه‌ركى ئه‌نجامدراو له‌چوارچێوه‌ى خشته‌یه‌كى وردى كاته‌كان".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"له‌كۆتایی دیداره‌كه‌ هه‌ردوولا یاداشتێكى لێكتێگه‌یشتنیان له‌نێوان كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان وكۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بى واژۆكرد،له‌باره‌ى ئه‌ركى چاودێرانى نێرده‌ى كۆمكاره‌كه‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى 10ى تشرینى یه‌كه‌مى 2021،كه‌گرنگترین بڕگه‌كانى پێكهاتووه‌ له‌:چاودێریكردنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان وڕێره‌وى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كان وپرۆسه‌ى جیاكردنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كان،به‌و پێیه‌ى سه‌رۆكى نێرده‌كه‌ ڕاپۆرتێك له‌باره‌ى ئه‌ركى چاودێران له‌دواى كۆتایی هاتنى ئاماده‌ بكات بۆ ئه‌وه‌ى سكرتێرى گشتى كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بى به‌رزى بكاته‌وه‌".