كۆمسیۆن لایه‌نى به‌رپرسیار له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى سندووقه‌كانى ده‌نگدان ومیكانزمى ژماردن وجیاكردنه‌وه‌ى ده‌ستى دیارى ده‌كات

ناوخۆ
  • 5-10-2021, 19:54
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،لایه‌نى به‌رپرسیار له‌پرۆسه‌ى گواستنه‌وه‌ى سندووقه‌كانى ده‌نگدان دیاریكرد،وئاماژه‌یشیدا به‌وه‌دا په‌نابردن بۆ پرۆسه‌ى هه‌ژماردن وجیاكردنه‌وه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ڕێوشوێنێك.
    جومانه‌ غه‌لاى وته‌بێژى كۆمسیۆن به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ژماره‌ى ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدانى گشتى هه‌ڵبژاردنه‌كان 8273 ناوه‌ندى ده‌نگدانه‌،به‌ڕێژه‌ى 55هه‌زار و41 وێستگه‌"،ئاماژه‌یشیدا"سندووقه‌كانى ده‌نگدان به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى باڵاى ئاسایش له‌هه‌مان ڕۆژ بۆ ئه‌و شوێنانه‌ى كۆمسیۆنى دیاریكردوون ده‌گوازرێته‌وه‌ له‌پێناو پاراستنى هه‌ڵبژاردنه‌كان".
    غه‌لاى وتیشى"پرۆسه‌ى گواستنه‌وه‌ى سندووقه‌كان ومیمۆرى ئه‌ركى لیژنه‌ى باڵاى ئاسایش ده‌بێت له‌گه‌ڵ هاریكاریكردنى ئاسایشى كۆمسیۆن بۆ گواستنه‌وه‌یان بۆ كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان".
    له‌باره‌ى پرۆسه‌ى هه‌ژماردن وجیاكردنه‌وه‌ غه‌لاى ڕوونیكرده‌وه‌"هه‌ژماردن وجیاكردنه‌وه‌ى ده‌ستى به‌پێى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ڕێگاى كردنه‌وه‌ى یه‌ك وێستگه‌ ده‌بێت له‌هه‌ر ناوه‌ندێكى ده‌نگدان".
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كان به‌ڕێژه‌ى5% له‌هه‌ژماردن وجیاكردنه‌وه‌ى ئه‌لیكترۆنى هاوتا نه‌بوون،ئه‌وه‌ هه‌ژماردن وجیاكردنه‌وه‌ له‌ته‌واوى ناوه‌نده‌كه‌ دووبار ده‌كرێته‌وه‌،وئه‌نجامى هه‌ژماردنى ده‌ستى هه‌ژمار ده‌كرێت".
    بڕیاره‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق،له‌ده‌ى مانگى تشرینى یه‌كه‌م به‌رێوه‌بچێت.