به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن نازم وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،په‌سه‌ندكردنى زیاتركردنى سه‌رمایه‌ى سندووقى نێشته‌جێبوونى عێراق به بڕى تریلیۆنێك دینار بۆ پاڵپشتى كردنى پرۆژه‌ى دارى ڕاگه‌یاند.
نازم له‌میان سازكردنى كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه،ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى وه‌زیران ئه‌مڕۆ چاوى كه‌وت به‌ژماره‌یه‌ك گه‌نج كه‌تووشى ئیفلیجى ته‌واوه‌تى ونیمچه‌یی بوونه له‌خۆپیشاندانه‌كانى تشرین".
وتیشى"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاریدا تێچووى چاره‌سه‌ركردنى برینداره‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌ئه‌ستۆ بگرێت".
له‌لایه‌كى تره‌وه،نازم دووپاتیكرده‌وه"زیاتركردنى سه‌رمایه‌ى سندووقى نێشته‌جێبوونى عێراق به بڕى تریلیۆنێك دینار بۆ پاڵپشتى كردنى پرۆژه‌ى دارى په‌سه‌ندكراوه".