به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى باڵاى ئاسایشى هه‌ڵبژاردنه‌كان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ده‌ركردنى ڕێنماییه‌كان له‌باره‌ى چاودێرانى نێوده‌وڵه‌تى ڕاگه‌یاند،ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌یشى دیاریكرد كه‌هاتوچۆكردنیان له‌ڕۆژى ده‌نگدان قه‌ده‌غه‌یه.
عه‌مید غالب عه‌تیه وته‌بێژى لیژنه‌كه به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان ولیژنه‌ى باڵاى ئاسایش ڕاسپارده‌ى توندیان ده‌ركردووه له‌باره‌ى مانه‌وه به بێلایه‌نى به‌تایبه‌ت بۆ یه‌كه‌مین جاره حكومه‌ت به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كان ناكات".
وتیشى"حكومه‌ت پابه‌ندى ته‌واوى بێلایه‌نییه ،بۆیه ده‌بێت هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌میشه وبه‌به‌رده‌وامى بێلایه‌ن بن وله‌دوورى یه‌كمه‌ودا بن له‌هه‌موو قه‌واره وفراكسیۆن وپارت وپاڵێوراوه‌كان"،دووپاتیشیكرده‌وه"ڕاسپارده‌كانى كازمى ڕوونه،وگه‌یندراوه‌ته هه‌موو كارمه‌نده‌كان".
وتیشى"سزاى توند بۆ سه‌رپێچیكاران دانراوه،بۆیه ده‌بێت هێزه ئه‌منییه‌كان به‌دوور یه‌كمه‌ودا بن له‌هه‌مووان،وبێلایه‌نى خۆیان ده‌رخه‌ن،وبانگه‌شه بۆ هیچ پاڵێوراوێك نه‌كه‌ن ته‌نانه‌ت له‌ده‌نگدان تایبه‌ت نێو بنكه سه‌ربازییه‌كان".
ئاماژه‌یشیدا"لیژنه‌ى ئاسایش هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانى ته‌واوكردووه بۆ پاراستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌له‌دواى 5 ڕۆژ ئه‌نجامده‌درێت،وتونرا هه‌موو بۆشاییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت له‌میان شیكردنه‌وه ونێرداوى ئه‌منى وئۆپراسیۆنه‌كان،وده‌ست خسته چه‌ند گرفتێك وچاره‌سه‌ریانى كرد".
عه‌تیه جه‌ختیكرده‌وه"ڕاسپارده دراوه به‌كاراكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى ئه‌منى وهه‌واڵگیرى بۆ پاراستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان،وڕێگریكردن له‌كاریگه‌رى خستنه‌سه‌ر ده‌نگده‌ران نه‌ك ته‌نها هێزه ئه‌منییه‌كان،به‌ڵكو له‌هه‌ر لایه‌نێك بێت".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"لیژنه‌ى باڵاى ئاسایش ڕاسپارده‌ى توندى ده‌ركردووه بۆ ئاسانكردنى ئه‌ركى سه‌رپه‌رشتیارانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ چاودێریكردنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان"،ئاماژه‌یشیدا"چاودێران له‌سه‌ر ڕێوشوێنه ئه‌منییه‌كان وچاودێرى كۆمسیۆن وهاوتاكردنى له‌گه‌ڵ پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ڕاده‌وه‌ستن".
وتیشى"شه‌وێك پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان وله‌كاتژمێر یه‌ك هاتوچۆكردنى نێوان پارێزگاكان دیاری ده‌كرێت جگه له‌حاڵه‌تى مرۆیی وفریاگوزارى،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاتوچۆكردن له‌نێو ناوچه‌كانى هه‌ڵبژاردن له‌پارێزگاكان سه‌ربه‌ستانه ده‌بێت،له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆكردنى ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگرى زیاتر له‌دوو تۆن،وقه‌ده‌غه‌كردنى ماتۆرسكیلى سێ چه‌رخه وعه‌ره‌بانه‌كان كه‌له‌لایه‌ن ئاژه‌ڵه‌وه ڕاده‌كێشرێن وهه‌روه‌ها ماتۆرسكیلیش كه‌هاتوچۆكردنى قه‌ده‌غه ده‌بێت".
دووپاتیشیكرده‌وه"هه‌موو هێزه ئه‌منییه‌كان به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانیه‌وه ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه خراوه‌نه‌ته حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه".
بڕیاره ڕۆژى ده‌ى ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌عێراق به‌ڕێوه‌بچێت له‌سایه‌ى ڕێوشوێنى توندى ئه‌منى،وبه‌سه‌په‌رشتى چاودێرى نێوده‌وڵه‌تى ونێوخۆیی بۆ مسۆگه‌ركردنى بێگه‌ردى هه‌ڵبژاردنه‌كان.