به‌غدا-اه‌ع
جومعه عیناد وه‌زیرى به‌رگرى وئیریك شۆفالیه باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا پته‌وكردنى هاریكارییه‌كان له‌بوارى سه‌ربازییان تاوتوێكرد.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"جومعه عیناد وه‌زیرى به‌رگرى پێشوازیكرد له‌ئیریك شۆفالیه باڵیۆزى كۆمارى فه‌ڕه‌نسا له‌به‌غدا وشاندى یاوه‌رى،به‌ئاماده‌بوونى گه‌وره ئه‌فسه‌رانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى".
وتیشى"هه‌ردوولا په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان وهاریكارى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوو وڵات وڕێكاره‌كانى پته‌وكردنیان تاوتوێكرد به‌تایبه‌ت له‌بوارى سه‌ربازى چونكه فه‌ڕه‌نسا یه‌كێكه له‌وڵاتانى هاوپه‌یمانان وپتشیوانى عێراق ده‌كات له‌شه‌ڕى دژى تیرۆر"،ئاماژه‌یشیدا"گفتوگۆیش كرا له‌باره‌ى زیادكردنى تواناى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق له‌میان زیادكردنى یه‌كه‌كانى مه‌شقپێكردن".